١٤ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٢:٠٠
کادیرێکی باڵای هەدەپە لە زیندان مانی لە خواردن گرت

شارەوانی پێشووی دێرسیمیش چووە ڕیزی مانگرتووان لە خواردن لە زیندانەکانی تورکیا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی کوردی تورکیا کە لە ١٧ ڕۆژ پێشەوە بە ڕاگەیاندنی مانگرتن لە خواردنی چەند سیاسەتوانی ناسراوی کوردی دەستی پێکردبوو، لە زیندانەکانی دیکەش درێژەی پێدراوە و نوور حەیات ئاڵتوون، شارەوانی پێشووی دێرسیمیش چووە ڕیزی مانگرتووان لە خواردن لە زیندانەکانی تورکیا.

بە گوێرەی زانیارییەکان، لە ١٧ هەمین ڕۆژ لە مانگرتن لە خواردنی سەرتاسەری زیندانیانی کورد لە زیندانەکانی تورکیا لە لە ناڕەزایەتی بە دۆخی زیندانی کردنی عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری زیندانی کراوی پەکەکە لە ٢٧ ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠ەوە دەستی پێکردووە.

 ئاڵتوون لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی لە زیندانی تیپی ئێفی ژنانی کوچاعلی، دەستکردن بە مانگرتن لە خواردنی خۆیی ڕاگەیاندووە.

342/